حەماس تەرمی چوار بارمتە رادەستی ئیسرائیل دەكات
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ حەماس تەرمی چوار بارمتە رادەستی ئیسرائیل دەكات، رۆژی شەممەی داهاتوش شەش بارمتەی دیكە ئازاد دەكات.
بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی قۆناغی یەكەمی ئاگربەستی غەززەدا، ئەمرۆ تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلی رادەستی سوپای ئەو وڵاتە دەكاتەوە كە پێكهاتوون لە دایكێك و دوو منداڵ و پیاوێكی بەتەمەن.
حەماس راشیگەیاند، ئەو چوار بارمتەیە بەمدواییانە بەهۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ئەو پێگەی تیدا حەشاردرابوون كوژران.
پێشتر، ئەمە لە كاتێكدایە كە باوكی دوو منداڵە لە سەرەتای مانگی شوبات لە لایەن حەمەساوە ئازاد كرا و دوای ئازادكردنیشی لە دیمەنێكی ڤیدیۆییدا سوپای ئیسرائیلی بە كوشتنی خێزانەكەی تۆمەتبار كرد.
هاوكات، بزوتنەوەی حەماس راشیگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتووش شەش بارمتەی دیكە بە زیندویی ئازاد دەكات.
هەروەها، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، بزووتنەوەی حەماس وڵاتانی نێوەندگیری ئاگاداركردۆتەوە، لە قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە، سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەكان بە یەكجار ئازاد دەكات، بە پێچەوانەوەی قۆناغی یەكەم، كە هەر هەفتەیەك سێ بارمتەی ئازاد كردووە