لە ئیستەنبوڵ 52 كەس دەستگیركران، لە نێویاندا ئەندامانی دەبەپە و هەسەپە و پارتی چەپی سەوز و رۆژنامەنووسیشیان تێدایە.

بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی ئیستەنبوڵ لە ئۆپراسیۆنێكدا چونەتە سەر چەندین ماڵ و پشكنینیان ئەنجامداوە، لەو چوارچێوەیەشدا 52 كەس دەستگیركراون، كە ئەندامانی پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان "دەبەپە" و پارتی چەپی سەوز و پارتی سۆسیالیست "هەسەپە" و دوو رۆژنامەنوس لە نێو دەستگیركراوەكاندان.

رێكخراوە مەدەنییەكانیش رایانگەیاندوە، ئەو هەڵمەتی دەستگیركردنە ئیدانە دەكەن، كە حكومەت بیەوێت توركیا بكات بە زیندان.