ئەمریكا دواخستنی وادەی كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە باشوری لوبنان رەتدەكاتەوە
١٢ی شوباتی ٢٠٢٥
ئەمریكا داواكارییەكی ئیسرائیل بۆ دواخستنی وادەی كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە باشوری لوبنان رەتدەكاتەوە .
لێپرسراوێكی ئەمریكی بە رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"ی راگەیاندووە، واشنتن بریاری داوە پابەند بێت بەو وادەیەی بۆ كشانەوەی كۆتایی سوپای ئیسرائیل لە باشوری دانراوە كە 18ی شوباتە و داواكارییەكەی ئیسرایلی بۆ درێژكردنەوەی وادەكە رەتكردووەتەوە.
هەروەها ئاشكرایكردووە، مۆرگان ئۆرتاگۆس نێردەی ئەرمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست سەردانی لوبنان و ئیسرائیلیشی كردووە بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی ئاگربەستی راگرتنی جەنگ لە باشوری لوبنان و دوپاتیشیكردووەتەوە كە 18ی شوبات وادەیەكی جێگیركراوە بۆ كشانەوەی تەواوی هێزەكانی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان .