قائیمقامییەتی سلێمانی: دەستمان بەسەر 324 کیلۆگرام ماستی بەسەرچوودا گرت
هەساو ئەمیر
١٧ی ئازاری ٢٠٢٥
وێنەکە خوازراوە
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر زیاتر لە 300 کیلۆگرام ماستی بەسەرچوودا گرتووە، کە خاوەنەکەی بەنیازبووە بە هاووڵاتییانی بفرۆشیت.
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر 18 سەتڵی گەورە ماستدا گرت، کە بۆ خواردن و بەکارهێنان شیاو نەبوون.
باسی لەوەشکردووە، خاوەنەکەی بەنیازبووە لەم مانگی رەمەزانەدا بە هاووڵاتییانی بفرۆشێت و لە بازاڕەکاندا ساغی بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 18 سەتڵ ماستە کێشیان دەگاتە 324 کیلۆگرام و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێن.
ئەوەش هاتووە، راپۆرتی لیژنەکان ئاشکرایکردووە، ماستەکە لە دەرەوەی شاری سلێمانییەوە هێنراوە و لە مانگی دووی ئەمساڵەوە بەسەرچووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ماستە بەسەرچووەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.