لە لیبیا تەرمی نزیكەی 50 كۆچبەر لە دوو گۆڕی بە كۆمەڵدا  دۆزرایەوە كە هەندێكیان شوێنی گوللە بە جەستەیانەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی لیبیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، دوو گۆڕی بە كۆمەڵ لە لە شاری كوفرە لە باشوری رۆژهەڵاتی لیبیا دۆزراونەتەوە كە یەكەمیان رۆژی هەینی هەڵدراوەتەوە و تەرمی 19 كۆچبەری تێدا بووە.

دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكانیش ناوەندێكی بازرگانیكردنیان بە مرۆڤ ئاشكراكردووە، لە هەمان ناوچە گۆڕێكی تری بە كۆمەڵ دۆزراوەتەوە كە تەرمی 30 كەسی تێدا بووە.

كۆمەڵەی عابرینی خێرخوازیش ئاشكرایكردوە، هەندێك لە تەرمەكان شوێنی گولـلەیان پێوەیە و لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەكرێت.