ڤاسیپ شاهین، پارێزگاری شارەوانی ئەنقەرە رایگەیاند، تەنیا لە سێ هەفتەی رابردودا لە ئەستەمبوڵ دەست گیراوە بەسەر 86 هەزار و 274 لیتر کحولی ساختە و قاچاخدا و لە ماوەی مانگێکیشدا، 70کەس بە هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخ و باج لەسەر کاڵاکان، مردن بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختە لە تورکیادا بووەتە دیاردە و
.ڤاسیپ شاهین، پارێزگاری ئەنقەرەش لەو بارەیەوە رایگەیاند، لەم دواییانەدا 33 کەس لە پایتەخت بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسیش لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

ڤاسیپ شاهین ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی بەدوادا گەڕان بۆ دەستگرتن بەسەر کحولی ساختەدا، توانراوە 102تۆن مادەی دژە تەندروستی لەناو جۆرە جیاوازەکانی کحولدا تەنیا لە ناوچەیەک بدۆزنەوە. 

شاهین باسی لەوەشکرد، 32 لەو کەسانەی کە کحولی ساختەیان بەرهەمهێناوە و فرۆشتوویانە، دەستبەسەرکراون و بەپێی بڕیاری دادگە 11یان زیندانی کراون، مۆڵەتی فرۆشتنیشیان لە 63 فرۆشگەی کحول وەرگرتووەتەوە و دایانخستوون.

داود گول پارێزگاری ئیستەنبوڵیش رایگەیاند،  لە نێوان 14ـی 1 بۆ و 6ـی شوبات 70کەس بەهۆی خواردنەوە کحولییە ساختەکانەوە لە شارەکەدا گیانیان لەدەستداوە.