لیژنەی دارایی: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کورتھێنانی بودجەی ئەمساڵ چارەسەر دەکات
٨ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٠٥١
ناجی سەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ڕایگەیاند، سەرجەم خەرجییەکانی بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١ بە ١٢٩ ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و کورتھێنانیش لە یاساکە نزیکەی ٣٢ ترلیۆن دینارە.
وتیشی، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١ بە ٤٥ دۆلار جێگیر کراوە، بۆیە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چارەسەری کورتھێنانی بودجە دەکات و وەزارەتی داراییش دەتوانێت بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەکان دابین بکات، عێراق بە شێوەیەکی گشتی و بە ڕێژەی ٩٥٪ پشت بە داھاتی نەوت دەبەستێت.