لیوا تەحسین خەفاجی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە تورکیا ڕێکەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە بۆ ئەوەی لەرێگەی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە خاکی ھەرێمی کوردستان بۆردومان بکات، دوورە لە ڕاستییەوە، دەشڵێت،  لەگەڵ حکومەتی ھەرێم ھەماھەنگییان ھەیە بۆ لێکۆڵینەوە لەھۆکاری پێشێلکارییەکانی تورکیا سەبارەت بە سەروەری خاکی عێراق. ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی عێراق یاداشتنامەیەکی ناڕٍەزایی ئاراستەی تورکیا کردووە بەھۆی ئەوەی بەبێ رەزامەندی عێراق، خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ھاتۆتە سنوری بادینان.