نوری مالکی لە چاوپێککەوتنێکدا  رەخنەی لە خۆپیشانداکانی عێراق گرتوو و ڕایگەیاندووە، بەشێک لە خۆپیشاندانەکان ئەجێندای سیاسی ھەبووە و جۆرێک بووە لە کارکردن یان بانگەشە بۆ ھەڵبژاردن، وتیشی، دەبێت حزبە سیاسییەکان بەرپرسیارێتییەکە ھەڵبگرن، ئەگەر داواکاری شەقام نەھاتەدی.
مالکی رەتیکردەوە، لە سەردانەکەی (محەمەد جەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغداد و کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای، قسە لەسەر میکانزم و پرسی ھەڵبژاردن کرابێت.


وتیشی، ئەرکی لە پێشینەی (کازمی) کۆنترۆڵکردنی ڕەوشی ئەمنی عێراقە پێش بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن، دەوڵەتی یاساش لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندووە، لە پارێزگاگانی ناوەڕاست، دیاردەی ھەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی یاسا گەیشتووەتە ٩٠٪ .