پارە بلۆککراوەکانی عێراق لە ئیتاڵیا ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆیە
٦ی ئایاری ٢٠٢١
١٬١٣٩
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، کار لەسەر گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی ڕژێمی بەعس لە ئیتاڵیا دەکەن، کە بە زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.
پێشتریش "سەفیە سوھەیل" باڵیۆزی عێراق لە ڕۆما ئاشکرایکرد، عێراق بە ڕەسمی داوای لە حکومەتی ئیتاڵیا کردووە، پارە بلۆککراوەکانی عێراق لە بانکەکانی ئەو وڵاتە ئازاد بکات و وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیاش دڵنیاییداوە لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.