"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رەزامەندی لەسەر تۆمارکردنی ٤٤ ھاوپەیمانی و ٢٦٧ حزب دراوە، کۆی گشتی کاندیدەکانیش گەیشتۆتە نزیکەی ٣ ھەزار و ٥٢٣ کەس، کە ھەزار و ٢ کەسیان لەلایەن ھاوپەیمانەکانەوە پێشکەش کراون، ھەزار و ٦٣٤یشیان کاندیدی حزبەکانن، تەنھا ٨٨٧کاندیدی سەربەخۆش ھەن. "جومانە غەلای" وتیشی لە نێو کاندید بووەکاندا  کورسی کۆتای ژنان بەھەند وەرگیراوە بەرێژەی ٢٥% و ٩٣٦ کاندیدی ژن ھەن. 
 ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڕیارەی ١٠/١٠ بەڕێوەبچێت، کە پێشتر مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی بۆ دیاری کرابوو.