دکتۆر ڕوبا فەلاح ئەندامی تیمی راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە ، لەکاتی گەیشتنەوەی ئەو عێراقیانەی لە ھندستان گیریان خواردبوو ، پشکنین بۆ سەرجەمیان کراوەو دەرکەوتووە لە کۆی ئەو ٣٩٩ کەسەی گەراونەتەوە ٨٢ یان توشبوی کۆرۆنان ، بەڵام توشبوەکان توشبوی جۆرە نوێکەی ھندستان نیین بەڵکو توشبوی کۆڤید ١٩ ن ، راشیگەیاندوە کە وەزارەتی تەندروستی بەمنزیکانە تاقیگەیەکی تایبەت بە پشکنینی جۆرەکانی کۆرۆنا دەکاتەوە .
ئێوارەی ٢ شەممە یەکەم کاروانی ئەو عێراقییانەی لە ھندستان گیریان خواردبوو گەیشتەوە عێراق کە ژمارەیان ٣٩٩ عێراقیی بوو ، لە داھاتووشدا بە چەند گەشتێکی تر تەواوی ئەو عێراقیانە دەگەرێندرێنەوە کە لە ھندستان گیریان خواردووە .