حەشدی شەعبی: ڕۆڵمان دەبێت لە دانوستانەکانی نێوان تاران و سعودیە
کوردسات نیوز
٢٣ی نیسانی ٢٠٢١
٧٥٣
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی دەستەی حەشدی شەعبی، لە ھیچ دۆخێکدا بڕیار نییە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھێزەکانی حەشدی سەعبی و بە ھیچ شێوەیەکیش چەک ڕادەست ناکەن، چونکە ئێستا بەشێکن لە سوپای عێراق و ھێزەکانی بە پێی یاسا ڕێکخراوە.
ڕاشیگەیاندووە، حەشدی شەعبی ڕۆڵی دەبێت لە دانوستانەکانی نێوان (تاران و سعودیە) بە نێوەندگیری بەغداد، بەڵام ڕێگە نادەن عێراق ببێتە بەشێک لە ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە.