وێنە.. بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە ئێران 14 کەس گیانیان لەدەستدا
هەساو ئەمیر
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥
لە روداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای کرمانی ئێران، 14 کەس گیانیان لەدەستدا.
رەزا فەلاح بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سوری ئێران رایگەیاند، لە پارێزگای کرمان بەهۆی وەگەڕانی پاسێکەوە کە ٤٣ سەرنشینی هەڵگرتبوو، 14 کەس لە شوێنی روداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەشت تیم راستەوخۆ گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر راستەوخۆ بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
وتیشی، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە، هەوڵی رزگارکردنیشیان کاتی خایاندووە، بەڵام لەئێستادا کارەکان تەواو بوون و تیمەکانیش لە شوێنی روداوەکە نەماون.