وەزارەتی بازرگانی: دابەشکردنی بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک دەستپێدەکات
دیلان
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت، لەئایندەیەکی نزیکدا بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمساڵ دابەشدەکرێت و ئامادەکاریش کراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان بۆ دابەشکردنی ئارد بەسەر بریکارەکاندا.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دابەشکردنی بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک دەستپێدەکات و بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمساڵ دابەشدەکرێت و لەئێستادا لیست دەدرێتە بریکارەکان و دواتر دەست بە دابەشکردن دەکرێت و بەشێکی زۆری مادەکان هاتووە.
وتیشی؛ بۆ هەر هاووڵاتییەک بریتی دەبێت لە سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، 400 غرام دۆشاو، یەک لیتر زەیت، نیوکیلۆ نیسک، نیوکیلۆ ئاری نۆک.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەبارەت بە ئارد بەشی سێ بڕیارە دابەشبکرێت و ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان لەلایەن ئاشەکانەوە بۆ دابەشکردنی ئارد بەسەر بریکارەکاندا".