خانمی یەکەمی عیراق: بەبیستنی هەواڵى ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەند کاوە ئیبراهیم زۆر غەمباربووم
سام
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کاوە جوتیار بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە
بەبیستنی هەواڵى ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەند (کاوە ئیبراهیم) ناسراو بە (کاوە جوتیار)، زۆر غەمباربووم.
کاوە جوتیار خزمەتێکی بەرچاوی بەبواری هونەری شانۆ و درامای کوردی کرد لەشاری سلێمانی و لەزنجیرە درامای گەردەلولیشدا بەهەستێکی قوڵەوە ڕۆڵەکەی بەرجەستە کرد.
پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادەکەیان و خێزانی هونەریی گەردەلول ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم، خواى گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد