کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لە سبەینێوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەست پێ دەکات
هەساو ئەمیر
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٥
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، لە سبەینێوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەست پێ دەکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، 25ی ئازار، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەست پێ دەکات و بۆماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تەواوی عیراق دەگرێتەوە و لەرێگای یەکەکانی تۆمارکردنی بایۆمێترییەوە ئەنجام دەدرێت.
ئەوەش هاتووە، پرۆسەکە هەریەک لەم خاڵآنە لەخۆ دەگرێت:
1.تۆمارکردنی بایۆمتری دەنگدەر بۆ یەکەمجار و بەتایبەت بۆ لەدایکبووانی ساڵی 2007.
2.گواستنەوەی ناوەندی دەنگدان.
3.راستکردنەوەی ناو یان ھەر ھەڵەیەکی دیکە لە زانیاری دەنگدەر.
4.سڕینەوەی ناوی مردووان.
5.تۆمارکردنی کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکان.
6.تۆمارکردنی ئاوارەی پارێزگاکان.