سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزدا، جەختی لەسەر چەمکی خۆشەویستی و یەک چارەنووسی کردەوە.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پلاتفۆرمی ئێکس پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە خەڵکی عیراق و گەلی کورد کرد و رایگەیاند: "جوانترین پیرۆزبایی بۆ گەلی عیراق بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە. عێراقیش لە ئارامی و سەقامگیریدا بێت."

سەرۆک وەزیرانی عیراق لە ئێکس هیوای خواست کە بە هەوڵی برایانەی هەموو نەتەوەکان، داهاتوویەکی گەشتر بۆ عیراق دەست پێبکات.

سوودانی لەم بۆنەیەدا ئاماژەی بەوەش کرد کە جەژنی نەورۆز بیرخەرەوەی خۆشەویستی، یەک چارەنووسی و مێژووی گەورەی گەلانی عیراقە.