خانمی یەکەمی عیراق: بەبیستنی هەواڵى ماڵئاوایی یەکجارەکی خاتوو ئامینەی جۆڵا زۆر غەمباربووم
سام
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ئامینەی جۆڵا بڵاوکردەوە .
دەقی پەیامەکە
بەبیستنی هەواڵى ماڵئاوایی یەکجارەکی خاتوو (ئامینە ئەحمەد ئیسماعیل) ناسراو بە(ئامینەی جۆڵا)، زۆر غەمباربووم.
بەکۆچی دوایی خاتوو ئامینەی جۆڵا، سلێمانی کەسایەتیەکی دیار و ژنێکی زەحمەتکێش و بەسەلیقە و دەستڕەنگینی لەدەستدا کە بە بەرهەمە شیرینیە دەستکرد و خۆماڵییەکانی مۆرک و ڕەسەنایەتی شاری سلێمانی ناساندبوو.
پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادەکەیان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم، خواى گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد