دوای ئەوەی لە بەرواری ٢٠٢٥/١/٢٠ داوانامەیەکی یاسایی لەلایەن بریکاری یاسایی سەرۆک کۆمارەوە تۆمارکرا. دادگای فیدراڵی عیراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، 

بەپێی بڕیارەکە، دادگای فیدراڵی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی تەوتینی موچە بەگوێرەی رێنماییەکانی بانکی مەرکەزی و بانکە حکومی و ئەهلییەکان. هەروەها بڕیارەکە دەسەڵاتی هەڵبژاردنی بانک دەداتە فەرمانبەران، بە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

لە بڕیارەکەدا، دادگای فیدراڵی جەختی لەسەر بڕیارەکانی پێشووی خۆی کردووەتەوە سەبارەت بە پێدانی موچە، تەئکیدی کردووەتەوە کە کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم نابێت ببنە هۆکاری خەرجنەکردنی موچەی فەرمانبەران.

هاوڕێ تۆفیق، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق، بڵاویکردەوە: "بێگومان داوای دەرکردنی فەرمانسالاریمان کردبوو، بەڵام دادگا بۆ ئەم بڕگەیان باوەڕی وابوو رەهەندی بەپەلەی تێدا نییە و پێشتر بڕیاریان دەرکردووە، بۆیە ئەم بڕگەیەی رەتکردووەتەوە."

لە کۆتاییدا، هاوڕێ تۆفیق دووپاتی کردەوە کە سەرۆک کۆمار و سەرۆکایەتی کۆمار پشتیوانی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم دەبن و وەکو چەترێکی نیشتمانی داکۆکی لە مافی هەموو خەڵک بە جیاوازی دەکەن و داوای یەکگرتوویی و برایەتی لە هەموو لایەک دەکەن.