راوێژكاری سودانی: عیراق بەدەرە لەو 41 وڵاتەی ڤیزای ئەمریكایان لێ قەدەغەدەكرێت
١٦ی ئازاری ٢٠٢٥
راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ پەیوەندییە دەرەكییەكان رایگەیاند، عیراق بەدەرە لەو 41 وڵاتەی پێدانی ڤیزای ئەمریكا بە هاووڵاتییانیان قەدەغە دەكرێت.
فەرهاد عەلائەدین، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ پەیوەندییە دەرەكییەكان رایگەیاند، پەیوەندی نێوان عیراق و ئەمریكا ئەرێنیە و هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وڵات بەردەوامە، هەروەها لێكتێگەیشتنێكی فراوان لەسەرجەم بوارەكاندا لەنێوان هەردوولادایە هەیە.
ئەوەشی خستەڕو، عیراق بەدەرە لەو 41 وڵاتەی ئەمریكا پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانیان قەدەغە دەكات، ئەوەش پتەوی پەیوەندیی عیراق و ئەمریكا، لە بوارەكانی ئاسایش و ئابووری و دیپلۆماسی و كۆچبەری نیشاندەدات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لیستێكی ئامادەكردووە بۆ قەدەغەكردنی پێدانی ڤیزا بە 41 وڵات كە بەسەر سێ گروپدا دابەشكراون، لەنێو گروپی یەكەمیشدا ئێران و سوریا و ئەفغانستان هەن و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا لیستەكە پەسەندبكرێت و كاری پێبكرێت.