عیراق لە ژمارەی دار خورما یەكەمی جیهانە
١٥ی ئازاری ٢٠٢٥
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایدەگەیەنێت، عیراق لە ژمارەی دارخورما یەكەمە لە جیهاندا، چوارەم وڵاتیشە لە بەرهەمهێنانی خورمادا.
میساق عەبدولحسێن بریكاری هونەری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، لە رووی ژمارەی دارخورماوە عێراق پلەی یەكەمی لە جیهاندا گرتووە و خاوەنی 22 ملیۆن دارخورمایە و دواتر ئێران بە 21 ملیۆن دارخورما لە پلەی دووەمدایە و سعودیەش بە 12 ملیۆن دارخورما لە پلەی سێیەمدایە و پلانیش هەیە لە ساڵانی داهاتوودا بگاتە 30 ملیۆن دارخورما.
دەشڵێت، لە ساڵی 2022 بەرهەمی خورمای عیراق گەیشتە زیاتر لە 650 هەزار تۆن، لە ساڵی 2023دا گەیشتە نزیكەی 725 هەزار تۆن و ساڵی رابردووش گەیشتە 800 هەزار تۆن، بەپێی ئامارێكیش لە ئێستادا عیراق لە بەرهەمهێنانی خورما لە پلەی چوارەمدایە.