ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە داڤۆس پێشوازی کرد لە کێن وێست بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هانیویل بۆ چارەسەری وزە و بەردەوامیدانی.

بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بواری پیشەسازییە نەوتییەکان و وزەدا کراوە، لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار ئاماژەی کردووە بە سەقامگیریی ئێستای عێراق لە هەموو ئاستەکان و دەرفەتی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکاندا.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئامادەیی عێراقی نیشاندا بۆ کاراکردنی میکانیزمی پەیوەندی لەگەڵ هانیویل و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی لەگەڵیدا و پەسەندکردنی بەرنامە و راهێنانەکانی لە زۆرێک لە دامەزراوە حکومییەکانی وڵاتدا.

لای خۆیەوە وێست هانیویل جەختیکردەوە لەسەر ویستی هانیویل بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە هەموو ئاستەکاندا، بەتایبەت وەبەرهێنان بە شێوەیەک کە هاوبەشی ئەرێنی پەرەپێبدات.