راوێژکاری سودانی: لیژنەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسی ئێزدیە رفێندراوەکان پێکھاتووە
ئاکام
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٨٥
خەڵەف شەنگالی راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئێزدیەکان رایگەیاند، لیژنەیەکی باڵایان لە ئەنجومەنی وەزیران پێکھێناوە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسی دوو ھەزار و ٦٠٠ ھاووڵاتی ئێزدی رفێندراو.
وتیشی، لیژنەکە لەگەڵ تیمی تایبەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکات بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە و حکومەت بەڕێوەبەرایەتیەکی بۆ رزگاربووە ئێزدیەکان دامەزراندووە و موچە بە دوو ھەزار و ٧٠٠ کەس لەو توێژە دەدات ھاوکات زەویشیان بەسەردا دابەش دەکات.