ڤیتامین D یەکێکە لە ڤیتامینە بنچینەییەکان بۆ پاراستنی تەندروستی و گەشەی ئێسکەکان، هاوکات رۆڵێکی گرنگیشی لە رێکخستنی کاروفرمانی کۆئەندامی دەمار و سیستمی بەرگریدا هەیە.

رێگەکانی دەستکەوتنی ڤیتامین D خۆیان دەبیننەوە تیشکی خۆر، خوارد و تەواوکەرە خۆراکییەکان، ئەو خۆراکانەی بەگشتی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی، بریتین لە ماسی، زەردێنەی هێلکە، شیر و قارچک.

کەمی ڤیتامین دی دەکرێت چەندی لێکەوتەی نەرێنی هەبێت، بەجۆرێک وا دەکات ئاستی مژینی کالیسیۆم لە ریخۆڵەدا کەمببێتەوە، کە دەبێتەهۆی ئەوەی ئاستی کالیسیۆم داببەزێت و گرفتی لاوازیی ماسولکەکان و خەمۆکی بێتەئاراوە.

لەلایەکی دیکەوە، دەشێت لێکەوتە ماوەدرێژەکانی ئەم حاڵەتە بریتی بێت لە تووشبوون بە فشەڵبوونی ئێسک لە کەسانی پێگەیشتوودا و لە منداڵانیشدا ببێتەهۆی ئێسکە نەرمە.