ئیتاڵیا و سعودیە رێککەوتنێکی پێنج ساڵەیان لە بواری وزە ئیمزا کرد، وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیاش رایگەیاندووە، بەم رێککەوتنە وڵاتەکەی دەبێتە رێرەوی گواستنەوەی وزە نوێبووەکان بۆ وڵاتانی ئەوروپا. 

جیلبێرتۆ بیچێتۆ فراتین، وەزیری وزە و ژینگەی ئیتاڵیا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی و سعودیە رێککەوتنێکیان ئیمزاکردووە بۆ بەرزکردنەوەی کەرتی وزە، لەناو رێککەوتنەکەش ئەگەری دابینکردنی هایدرۆجینی دروستکراوی سعودیە هەیە بۆ ئەوروپا.

ئاژانسی سکای نیوز ئاشکرایکردووە، وه زیری وزەی ئیتاڵیا له ریاز چاوی به هاوتا سعودیه که ی شازاده عه بدولعه زیز بن سه لمان ئال سعود کەوتوە، یاداشتنامه ی لێکتێگه یشتنیان بۆ ماوەی  پێنج ساڵ سەبارەت بەبەرهەمهێنانی وزە لەنێوان هەردوولا ئیمزاکردووە 

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاندووە، ڕێککەوتنەکە تیشک دەخاتە سەر وزەی نوێبووە، پەیوەندیی کارەبایی، هایدرۆجین و کەم دەردانی گازی ژەهراوی، هەروەها سیستمی وەرگرتن و هەڵگرتنی کاربۆن.

 

بەم هەنگاوە، ئیتاڵیا دەتوانێت لە رێگەی سعودیەوە  وزە نوێبووەکان بنێرێتە وڵاتانی ئەوروپا.