سەرۆک بافڵ: یەکێتی پابەندە بە پارێزگاریکردن لە ماف و تایبەتمەندییەکانی کاکەییەکان و سەرجەم پێکهاتەکانی تری کوردستان
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکانی کوردستان دەکات و دەڵێت، " هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی قووڵبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان، یەکڕیزیی کورد و بەهێزتربوونی هەرێمەکەمان".
دەقی پەیامەکە...
جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە کوردستان و جیهان پیرۆزبێت.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی قووڵبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان، یەکڕیزیی کورد و بەهێزتربوونی هەرێمەکەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە پارێزگاریکردن لە ماف و تایبەتمەندییەکانی کاکەییەکان و سەرجەم پێکهاتەکانیتری کوردستان و بەرگریکردن لە جیاوازییەکان.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و لە دڵخۆشی و کامەرانیدابن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان