هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، بەرپەرچی سەرجەم هێرشی گرووپە چەکدارەکانیان لە باشوور و رۆژهەڵاتی مەنبج دایەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بەرپەرچی سەرجەم هێرشی گرووپە چەکدارەکانیان دایەوە کە لەلایەن فڕۆکەی جەنگی و درۆنی تورکیاوە پاڵپشتی دەکران لە باشوور و رۆژهەڵاتی مەنبج، دەیان کـ*ـوژراو و برینداریش لە ریزەکانیاندا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند سەعاتی داهاتوودا لە راگەیەندراوێکدا تەواوی وردەکارییەکان دەخرێنەڕوو.