لە هێرشێكی خۆكوژیدا لێپرسراوی بنكەیەكی پۆلیسی ئێران كوژرا
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لە ئێران هێرش دەكرێتە سەر بنكەیەكی پۆلیس و كەسێك كوژرا و ئەفسەرێکی دیکەش برینداربوو.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئەمشەو كەسێكی خۆكوژ لەبەردەم بنكەی پۆلیسی بەندەر لەنگە لە پارێزگای هورموزگان خۆی تەقاندوەتەوە و بەهۆیەوە لێپرسراوێكی پۆلیسی ئەو بنكەیە برینداربووە.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە تاران رایگەیاند، سەرچاوەكانی هەواڵی وڵاتەكە ئاشكرایانكردووە، كەسێكی خۆكوژ بە "پشتوێنی بۆمبڕێژكراو" خۆی بە ئۆتۆمبێلی لێپرسراوی هەواڵگریی پۆلیسی بەندەری لەنگە تەقاندووەتەوە و بووەتە هۆی كوژرانی لێپرسراوەكە و بریندراوبوونی ئەفسەرێكی دیكەش.
بە پێی زانیارییەكان لێپرسراوەكەی پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوە و دواتر خۆكوژەكە خۆی پێدا تەقاندووەتەوە و بەهۆی سەختی برینەكانیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.