مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان، ڕایگەیاند، بە بەشداری نوێنەرانی ئەمریکا، چین، ڕووسیا، پاکستان، لێپرسراوانی کابول و بزوتنەوەی تاڵیبان، کۆبوونەوەیەک لە قەتەر بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆسەی ئاشتی و دوایین پێشھاتەکان لە ئەفغانستان، بەڕێوەچوو.


ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە تاووتوێکردنی پڕۆسەی ئاشتی و ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کابول و بزوتنەوەی تاڵیبان، لە کۆبوونەوەکەدا داوا کراوە ناوی لێپرسراوانی بزوتنەوەکە لە لیستی ڕەش دەربھێندرێت و سەرجەم زیندانییەکانیش لە گرتووخانەکانی ئەفغانستان، ئازاد بکرێن.