وەزارەتی تەندروستی ھندستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٣٧٩ ھەزار و ٢٥٧ کەسی تر توشی کۆرۆنا بون، و سێ ھەزارو ٦٤٥ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کە بەراورد بە رۆژێک پێشتر ٣٥٠ زیادیکردوە،  ئەوەش ژمارەیەکی تری پێوانەییە لە توشبوانی کۆرۆنا.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھندستان، کۆی گشتی ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا ١٨ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزاری تێپەراندوە و حاڵەکانی گیان لەدەستدانیش بە کۆرۆنا لە ھندستان گەیشتووەتە ٢٠٤ ھەزار و ٨٣٢ کەس.

لەلایەکی تریشەوە کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەبری زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری پزیشکی دەنێرێت بۆ ھندستان بۆ ھاوکاریکردنی لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا، ھاوکارییەکانیش بریتی دەبن لە ١٠٠٠ بتڵ ئۆکسحین و ١٥ ملیۆن دەمامکی جۆری ئێن ٩٥ و یەک ملیۆن ئامێری پشکنینی خێرا.