(نادین مانیزا) جێگری سەرۆکی کۆمیسۆنی ئەمریکا بۆ ئازادیی ئاینی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە یاداشتێکدا داوایان لە (جۆو بایدن) کردووە، فشارەکانی لەسەر ئەنقەر زیاد بکات، بۆ کشانەوەی سوپای تورکیا لە ڕۆژئاڤای کوردستان و باکوری سوریا لە وادەیەکی دیاریکراو و ڕاگرتنی پاڵپشتییەکان بۆ گروپە چەکدارەکانی لە سوریا.


(کێنێس ماکێنزی) فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکاش ڕایگەیاند، لەسەر دۆسیەی بوونی سەربازەکانی تورکیا لە ناوچەکە بە تایبەتی لە سوریا و لیبیا، ناکۆکی لە نێوان (واشنتۆن و ئەنقەر)ە ھەیە.