وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە پێویستی زانی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا چاویان کراوە بێت لە شێوازی مامەڵە کردن لەگەڵ وڵاتانی جیھاندا.


وتیشی، داوا لە ھیچ وڵاتێک ناکات لە نێوان ئەمریکا و چین وڵاتێک ھەڵبژێرن، بەڵام باشترە بە شێوەیەکی شەفاف و توێژینەوەی پێشوەخت، مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی زلھێزدا بکرێت.


ئەنتۆنی بلینکن ھۆشداریشیدایە وڵاتانی ئەفریقا لە فراوانبوونی ھەژموونی چین لەو کیشوەرە، بەڵێنیشیدا ئیدارەی واشنتۆن پەیوەندییەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقا، فراوانتر بکات.