بە زۆرینەی دەنگ، پەرلەمانی ئەوروپا ڕەزامەندیدا لەسەر ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ بەریتانیا کە لە ھەزار و ٢٤٦ لاپەڕە پێکھاتووە، بەو ڕێککەوتنە بەریتانیا دەتوانێت بگاتە بازاڕەکانی یەکێتی ئەوروپا کە ٤٥٠ ملیۆن بەکاربەر بە بێ باجی گورمرگی لەخۆدەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا یەکێتییەکە مافی سەپاندنی سزای ھەیە ئەگەر لەندەن ڕێز لە یاساکان نەگرێت. 


بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش لەسەر ئەو ڕێککەوتنە وتی، ئەوە وێستگەی کۆتایی گەشتە دوور و درێژەکەیانە لە برێکزت و سەقامگیری لە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەھێنێتە کایەوە.