وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای گشتی ھێڵی ئاسمانی عێراقی سەرجەم گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لەگەڵ ھندستان تا کاتێکی نادیار رادەگرێت، ئەو بڕیارەش لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی بووە، بەھۆی مەترسییەکانی کۆرۆنا ھندییەکەوە. 
ھاوکات وەزارەتی تەندروستی عێراق چەند بڕیارێکی بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە کە لە "ھندستان"ەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکە و رایگەیاند، ھەموو ئەو کەسانە بۆ ١٤ رۆژ کەرەنتین دەکرێن و پشکنینەکانیان بۆ ئەنجام دەدرێت و لە ئەگەری توشبوونیشیان رێکاری توندتر دەگرنەبەر.