محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران، ئەمریکا و روسیا و پرسی میلیشیا چەکدارەکان قسەیکرد و رایگەیاند، ھیچ وڵاتێکی جیھان نیە کە بیەوێت، گرووپی چەکداری لە یاسادەرچوو لە سنوورەکانیدا ھەبێت، وتیشی، رەفتارەکانی ئێران وەک پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و دەستوەردانی لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە خراپە، بەڵام سعودیە دەیەوێت پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ تاراندا ھەبێت، لەبارەی ئیدارەی نوێی ئەمریکاش بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن، وتی، لەسەر ٩٠٪ی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانیان ھاوڕان.