جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پێی وایە، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بەرپرسی یەکەمە لە ئەگەری گیانلەدەستدانی ئەلیکسی ناڤالنی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، کە ماوەیەکە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ڕوسیا، مانی لە خواردن گرتووە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ھۆشداریشیدا ئەگەر ناڤالنی لە گرتووخانەکانی روسیا گیانلەدەست بدات، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، سزای نوێ بەسەر حکومەتی ڕوسیادا، دەسەپێنن.
وتیشی، سەرباری بڵاوەپێکردنی ھەزاران سەرباز لەنزیک سنووری نێوان ھەردوو وڵات، پێناچێت ڕوسیا ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ئەنجام بدات.