سەرۆكی روسیا بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ، پێشنیازی پێكهێنانی ئیدارەیەكی كاتی لە ئۆكراین دەكات لە ژێر چاودێری ئەمریكادا.

ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند، دەكرێت ئیدارەیەكی كاتی لە ئۆكراین پێكبهێنرێت لە ژێر چاودێری ئەمریكا یان نەتەوە یەكگرتووەكان بێت، بۆ ئەوەی سەرپەرشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بكات و حكومەتێكی نوێ لەو پێكبهێنرێت كە جێگەی متمانەی گەلی ئۆكراین بێت. 

وتیشی، پێشتر لە تەیموری رۆژهەڵات و گینیا و بەشێكی یوگسلاڤیا لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان ئیدارەی كاتی پێكهێنراوە و ئەو بابەتە ئەزمونكراوە، بۆیە ئەو دەستپێشخەرییە وەكو بژاردەیەك بۆ چارەسەری كێشەی ئۆكراین دەخەنەڕوو. 

وتیشی، ئەمریكا بە جددی دەیەوێت جەنگی ئۆكراین كۆتایی بێت و لە هەوڵەكانی بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە. 

لەبەرانبەریشدا وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، دەستور و گەلی ئۆكراین بڕیار لەسەر چارەنوسی فەرمانڕەوایی وڵاتەكە دەدەن.