بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: کۆبوونەوەکەمان زۆر ئەرێنی بوو، لەسەر چەند پرسێکی ستراتیژی رێککەوتوین کە خزمەتی مللەت دەکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند، گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت، ئامانجی هەردوولاشمان ئەوەیە بەزووترین کات حکومەتێکی بەهێز پێکبهێنرێت، کە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات.

لە بەرانبەردا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ کۆبووەنەوەی نێوانمان زۆر باش و ئەرێنی بوو بۆ لێککنزیکبوونەوە و تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و ناوچەکەدایە.