د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عیراق کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نانیشتەجێی وەرگرت کە پیکهاتون لە کۆماری زیمبابۆی و کۆماری ئەلبانیا و کۆماری قوبرس.

سەرۆک کۆمار لەمیانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ باڵیۆزە نوێیەکان بەجیا هەوڵی عیراقی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی و پەرەپێدانی هاوکاری دووقۆڵیی لەگەڵ وڵاتەکانیان دوپاتکردەوە بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و ئاماژەی بەوەدا کە پەرۆشی بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەهێزکردنی هاوکاری لەبوارە جیاجیاکاندا و کارکردن بۆ زاڵبوون بەسەر ناکۆکی و گرژییەکانی ناوچەکە لەڕێگەی دیالۆگ و هەماهەنگی هاوبەشەوە لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەپێویست دەزانین.

لە بەرامبەردا باڵیۆزەکان سوپاسی سەرۆک کۆماریان کرد بۆ ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و خواستی وڵاتەکانیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق دەربڕی هیوایان خواست گەشەکردنی پەیوەندیەکان هەموو بوارە جیاجیاکان بگرێتەوە.