بڕیارە سبەینێ وفدەكەی دەمپارتی سێیەمین دیدار لەگەل ئۆجەلان ئەنجام بدات و ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كوردیش دوایی 16 ساڵ سەردانی ئیمراڵی دەكات.

سەرچاوەكانی هەواڵی توركیا بڵاویانكردوەتەوە وەفدەكەی دەم پارتی كە پێكهاتووە لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی "پەروین بۆڵدان و  سورەیا ئۆندەر "سبەینێ سەردانی ئیمراڵی دەكەن و ئەحمەد تورك سیاتمەداری كوردیش سەردانی ئیمراڵی دەكات و چاوی بە ئۆجەلان دەكەوێت.

هاوكات ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەمپارتی ڕایگەیاند، وەفدەكەی دەمپارتی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەل عەبدوڵا ئۆجەلان سەردانی وەزارەتی دادی توركیایان كردووە و داواشیان كردووە ئەحمەد تورك لە ناو وەفدەكەدا جێ بگرێت بەڵام تا ئێستا وەزارەتی داد وەڵامی نەداوەتەوە

 ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەحمەد تورك و ئایلا ئاكات ئاتا، لە ساڵی ٢٠٠٩ وەك یەكەمین پەرلەمانتارانی كورد سەردانی ئیمراڵییان كردو و لەگەڵ ئۆجەلان كۆبوونەوە .