نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، تائێستا هیچ پەیامێكی رەسمییان لە ئەمریكاوە پێنەگەیشتووە لەبارەی شەڕی ئۆكراین و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان.

فاسیلی نیبینزیا نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، مۆسكۆ بە وردی چاودێری هەڵوێستەكانی ئەمریكا دەكات سەبارەت بە ئۆكراین بەتایبەتیش ترەمپ، وتیشی، تا ئێستا بەرەسمی هیچ پەیامێكیان لە واشنتۆنەوە سەبارەت بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان پێنەگەیشتووە.

وتیشی، دەرگایان كراوەیە بۆ گفتوگۆ لەسەر بنەمای یەكسانی و ڕێزگرتن لە یەكتر، سەبارەت بە پرسی ئۆكراینیش تائێستا تەنها دروشمیان بیستووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، رۆژی یەك شەممە ترەمپ رایگەیاند، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن هاوتا روسییەكەی كردووە، وەك هەوڵێك بۆ گفتوگۆ و دانوستان بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكراین، وتیشی، پلانێكی یەكلاكەرەوەی هەیە بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگە.