سەرۆكی ئەمریكا هەرەشەی هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستی غەززە دەكات و دەڵێت، ئەگەر سەرجەم بارمتەكانی ئیسرائیل ئازاد نەكرێن دەرگای دۆزەخ بە رووی حەماسدا دەكاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ ئاشكراشیكرد، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل قسە دەكات بۆ ئەوەی سەعات 12ـی رۆژی شەممەی داهاتوو وەك كۆتا وادە دیاریبكەن بۆ ئازادكردنی بارمتەكان و ئەگەر لەو وادەیەدا ئازاد نەكرێن ئەوا كۆتایی بە ئاگربەستی غەززە دێت . 

ئەوەلەكاتێكدایە ، ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی باڵی سەربازی حەماس رایگەیاندوە، رادەستكردنی ئەو بارمتە ئیسرائیلیانەی بڕیار بوو شەممەی داهاتوو ئازاد بكرێن، دواخراوە. ئەوەش بەهۆی ئەو پێشێلكارییە بەردەوامانەی ئیسرائیل ئەنجامی دەدات .