گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە كە 20 روفاتی ئێزدی تێدایە، لە ئێستادا تیمێكی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان سەرقاڵی هەڵدانەوەی گۆڕەكەیە.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە گەڕەكی ئازادی قەزای شەنگال دۆزراوەتەوە كە 20 روفاتی ئێزدی تێدایە. وتیشی، لەلایەن تیمێكی هەڵدانەوەی گۆڕی بە كۆمەڵ كە لە بەغداد و موسڵەوە چونەتە شوێنەكە، دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕەكە كراوە.

دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، 93 گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنووری شنگال دۆزراونەتەوە و لەو ژمارەیە 53ـیان هەڵدراونەتەوە