"عەبدولواحید محەمەد"سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، یاداشتێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی ھەرێم کردوە، داوایان کردوە لێبرینی مووچە نەمێنێت و پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش کە لە ٢٠١٥ ەوە راگیراوە دەستپێبکاتەوە، ھەروەھا داوایان کردوە چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژبکرێت، ئەو مامۆستایانە یان بکرێن بە گرێبەست یان بەرەسمی بەھەمیشەیی دابمەزرێن.
وتیشی لە بەشێکی تری یاداشتەکەیاندا داوایانکردوە، دەستکاری دەرماڵەی مامۆستایانی زانکۆ نەکرێت، چونکە ئەو دەرماڵانە بەپێی یاسا رێکخراون.
"عەبدولواحید محەمەد"ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەزارەتی دارایی بەڵێنیداوە یاداشتەکەیان بباتە ئەنجومەنی وەزیران و بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ بکرێت.