شادیە حسێن بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان رایگەیاند، بەھۆی کەمی رێژەی باران بارین لە وەرزی زستانی ئەمساڵ، ١٦٠ ھەزار دۆنم زەوی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان توشی زیان بووە.

وتیشی، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان٦١١  ھەزار سەر مەڕ و ١٣٦ ھەزار بزن و ١٠ھەزار ڕەشەوڵاخ و دوو ھەزار گامێش ھەیە و کەمی باران بارین کاریگەری راستەوخۆی لەسەر لەوەڕگا و خۆراکیان ھەبووە. 

رونیشیکردەوە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی وشکەساڵی راپۆرتی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم کردوە و داوایان کردوە بودجەی تایبەت بۆ گەرمیان دابنرێت و بۆ وەرزی دووەمی چاندنیش بنەتۆ بۆ ئەو جوتیارانە دابین بکرێ، کە بەھۆی وشکە ساڵییەوە زەرەرمەندبوون.