بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، عومرەکارێکی کورد لە  مەککە کۆچی دوایی کرد، کە ئەمە چوارەم عومرەکاری کوردە لە مانگی رەمەزاندا گیان لەدەست بدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، دوێنی سێشەممە، هاووڵاتی 'ئازاد رەحیم کریم باجەلان' دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومڕە دوێنی شەو لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم عومرەکارە تەمەنی ٤٨ ساڵە و پێشتر هیچ نەخۆشییەکی نەبووە،  بە ئۆتۆمبیلی خۆی گەشتی عومرەی کردووە، بەڵام بە شێوەیەکی کتوپڕ لە شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە، هەر لە شاری مەککەش بە خاک سپێردراوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەمە دەیەم عومرەکاری کوردستانە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە مەککە گیانیان لەدەستدابێت.