نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی رابردوو دیاری کرا
هەساو ئەمیر
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥
کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەنراوەکە، هەر کیلۆواتێک بە 268 دینار دیاری کراوە.
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و تیایدا، نرخی هەرکیلۆواتێکی کارەبای موەلیدەی بە 268 دینار دیاری کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتێک بە 240 دینارە.
داواش دەکات، سەرجەم ستیيەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەند بن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.