کەشناسی: پلەکانی گەرما لە بەرزبوونەوە بەردەوام دەبن
هەساو ئەمیر
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥
پێنجوێن
هەرێم شلێری
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، پلەکانی گەرما لە بەرزبوونەوە بەردەوام دەبن.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشـتى نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواودا دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی