بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە كەركوك و پاڵپشتی خۆی بۆ خەڵك و ئیدارەی شارەكە دوپاتكردەوە، جەختی لەوەش كردەوە، هیچ كات كەركوك جێناهێڵن.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: کەرکوک دەکەین بە پاکترین، جوانترین، ئارامترین شار لە هەموو عیراق

سەرۆک بافڵ وتیشی: پارێزگارێکمان بۆ ئێوە ناردووە کە خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکات

ئاماژەی بۆئەوەشکرد: دەبێت کەرکوک ببێتە نمونەی شاری پێکەوە ژیان .